دوو ئۆتۆمبیل له ناوه‌ندی به‌غدای پایته‌ختی عیراق ته‌قینه‌وه‌و وادیاره كه ئارمناجی ئه‌م هێرشانه دوو دێری كریستیانه‌كان بووه. ریپۆرته هه‌والیه‌كان راده‌گه‌یه‌نن كه‌وا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كه‌س له‌م هێرشانه كوژراون و ژماره‌یه‌كی زیاتریش بریندار بوون. ئاماده‌بووان له شوێنی هێرشه‌كه ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێكی تر ته‌قیه‌وه له‌و كاته‌ی كه پۆلیسی عیراقی به‌ره‌و شوێنی هێرشی یه‌كه‌م ده‌چوون. هه‌روه‌ها له شاری موسلی باكووری عیراق ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی دێرێكی ئه‌و شاره روویدا. جێگه ی باسه ئه‌م هێرشانه‌ی ئه‌مرۆ یه‌كه‌م هێرشی رێكخراو بوون بۆ سه‌ر كریستیانه‌كانی عیراق له وه تای له‌سه‌ر ده‌سه‌لات لادانی رژێمی سه‌دام حوسێن. هه‌ر له شاری موسل له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی له‌و شاره پێنج كه‌س كوژران كه دووانیان ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوون و زیاتر له چل كه‌سی تر بریندار بوون.