Accessibility links

وه‌‌زیری ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی ئه‌‌مریكی سه‌‌ره‌‌دانی سه‌‌راییڤۆ ده‌‌كات - 2004-07-31


وه‌‌زیری ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی ئه‌‌مریكی كۆڵن پاول بۆ ئه‌‌نجامدانی ووتوێژ له‌‌گه‌‌ل رێبه‌‌رانی بۆسنیا- هه‌‌رزگۆڤینا گه‌‌یشته سه‌‌راییڤۆ. سه‌‌ره‌‌دانه چوار كاتژمێریه‌‌كه‌‌ی به‌‌رێز پاول دوای سه‌‌ره‌‌دانه له ناكاوه‌‌كه‌‌ی بوو بۆ عیراق له رۆژی هه‌‌ینی. له سه‌‌راییڤۆ، وه‌‌زیری ده‌‌ره‌‌وه له‌‌گه‌‌ل كاربه‌‌ده‌‌سته‌‌كانی ئه‌‌و وولاته باسی گه‌‌شه‌‌سه‌‌ندنه‌‌كانی رێكه‌‌وتنی دایتۆنی ئاشتی ده‌‌كات كه‌‌وا له سالی هه‌‌زار و نۆسه‌‌د و نه‌‌وه‌‌ت و پێنج مۆركراو كۆتایی به شه‌‌ری ناوخۆیی بۆسنی هێنا. به‌‌رێز پاول هه‌‌روه‌‌ها له سه‌‌ره‌‌دانه‌‌كه‌‌یدا له‌‌گه‌‌ل به‌‌رێوه‌‌به‌‌ری نێونه‌‌ته‌‌وه‌‌یی بۆسنی و كۆمانداری ناتۆ كۆده‌‌بێته‌‌وه. له دوای سه‌‌ره‌‌دانه‌‌كه‌‌شی بۆ بۆسنیا، هه‌‌ر ئه‌‌مرۆ به‌‌رێز پاول سه‌‌ره‌‌دانی پۆله‌‌ندا ده‌‌كات.

XS
SM
MD
LG