Accessibility links

له‌ شاری دیار به‌كری توركیا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی توركی كوژراوە و یه‌كێكی تریش بریندار بووە - 2004-07-29


كاربه‌دەستانی ئاسایشی توركی دەڵێن كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له‌ شاری دیار به‌كری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسیان كوشتووە و یه‌كێكی تریشیان بریندار كردووە.

ئه‌م هێرشه‌ش یه‌كه‌مین جارە له‌ دیار به‌كر ڕووبدات به‌ تایبه‌تی له‌ دوای ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی كوردەكان له‌ مانگی شه‌شی ڕابووردودا بۆ كۆتایی هێنان به‌ ئاگر به‌ستی پێنج ساڵه‌ی یه‌ك لایه‌نه‌یان.

له‌ هه‌مان كاتدا، سه‌رۆك وەزیرانی توركیا رەجه‌ب ته‌یب ئۆردوگان كۆتایی به‌ دووەم ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران دەهێنێت. به‌ڕێز ئۆردوگان له‌ تاران له‌ گه‌ڵ سه‌ركردە ئێرانیه‌كاندا كۆبۆوە و باسیان له‌ مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به‌ جه‌نگاوەرە كوردەكان كرد. ڕاپۆرته‌ هه‌واڵیه‌كان دەڵێن ئۆردوگان داوای له‌ تاران كردووە گروپی جه‌نگاوەرە كوردەكان بخاته‌ سه‌ر لیستی ڕێكخراوە تیرۆرستیه‌كان.

چاوەڕێ دەكرێت، هه‌ردوو ووڵات بۆ مه‌به‌ستی فراوانكردنی هاوكاری ئابوری و ئاسایشی نێووانیان ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك ئیمزا بكه‌ن.

XS
SM
MD
LG