Accessibility links

له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی گروپێكی سه‌ر به‌ ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی وێنه‌ی بارمته‌یه‌كی بولگاری سه‌ر بڕاو له‌ عێراق بڵاوكراوەته‌وە - 2004-07-28


له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی گروپێكی سه‌ر به‌ ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی وێنه‌ی بارمته‌یه‌كی بولگاری سه‌ر بڕاو له‌ عێراق بڵاوكراوەته‌وە.

له‌و وێنه‌یه‌دا، پیاوێك كه‌ كه‌مامه‌یه‌كی به‌ دەموچاوەیه‌ سه‌رێكی خوێناوی هه‌لگرتووە. له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و گروپه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوە كه‌وا مردنی ئه‌و بولگارییه‌ وەك هۆشداری كردنه‌وەیه‌كه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ی كه‌ هاوكاری سه‌رۆك بوش یان كردووە.

ئه‌و گروپه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا دەڵێن ئه‌و قوربانییه‌... بولگارییه‌، به‌ڵام ناڵێن كام له‌و دوو بولگارییه‌ سه‌ر بڕاوەیه‌ كه‌ پێشتر فڕێنرا بوون.

جێی ئاماژە پێكردنه‌، ته‌رمی جیۆرجی لازۆڤ ی سه‌ر بڕاو له‌ سه‌رەتای ئه‌م مانگه‌دا له‌ ناو ڕووباری دیجله‌دا دوزرایه‌وە. هه‌روەها ته‌رمێكی تری بێ سه‌ریش له‌ ناو هه‌مان ڕووباردا دۆزراوەته‌وە، به‌ڵام تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و ته‌رمه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوە.

XS
SM
MD
LG