Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وەی ئوتۆمبیلێك له‌ شاری به‌عقوبه‌ له‌ عێراق 68 كه‌س كوژراوە - 2004-07-28


وەزیری ته‌ندروستی عێراقی دەڵێت له‌ ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی ئوتۆمبیلێك له‌ ناوەندی شاری به‌عقوبه 68 كه‌س كوژراوە و ژمارەیه‌كی زۆریش بریندار بووە.

له‌ مانگی ڕابووردووە و له‌ كاتی گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات بۆ حكومه‌تی عێراقی، ئه‌م ته‌قینه‌وەیه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خوێناویترین ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ ڕوویان دابێت.

ئه‌و ته‌قینه‌وە به‌هێزە له‌ ناو بازاڕێكی نزیكی بنكه‌یه‌كی ڕاهێنانی پۆلیس له‌ به‌عقوبه‌ ڕوویداوە كه‌ نزیكه‌ی 50 كم له‌ باكوری شاری به‌غداوە دوورە.

به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مردوون، هه‌موویان له‌ ڕیزدا بوون تاوەكو بۆ به‌شداری كردن له هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆ دا خۆیان ناونوس بكه‌ن. هه‌روەها 21 كه‌س له‌و قوربانیانه‌ش له‌ناو پاسێكدا بوون كه‌ به‌ ناوچه‌ی ته‌قینه‌وەكه‌دا تێپه‌ڕی بوو.

ئامادەبووانی ڕووداوەكه‌ دەڵێن شوێنی ڕووداوەكه‌ وێران بووە و پارچه‌ی ته‌رمی قوربانیان و ئاسن و شوشه‌ی په‌نجه‌رە به‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی چواردەوریدا بڵاو بوو بۆوە.

XS
SM
MD
LG