دادگایه‌كی باڵای له‌ندەن دەست دەكات به پێداچوونه‌وەیه‌ك به دۆسیه‌ی شه‌ش خێزانی عێراقی كه شكایه‌تیان له سه‌ربازە به‌ریتانیه‌كان كردووە و دەڵێن ئه‌وان به شێوەیه‌كی نایاسایی خۆیشه‌ویسته‌كانیان كوشتووە.
پارێزەری ئه‌و كۆمه‌ڵه خێزانه داوا له دادگا دەكات به پێی یاسای به‌ریتانیا فه‌رمان به لێكۆڵینه‌وەیه‌كی ته‌واو و سه‌ربه‌خۆی دادوەری له بارەی كوشتنی ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی سه‌ر به ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه بدات.
ئه‌و پارێزەرەش گوتویه‌تی كوشتنی ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه له پاش ته‌واو بوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌رەكیه‌كانی شه‌ڕ له عێراقدا له ساڵی ڕابووردوودابووە و دەبێت به شێوەیه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بكرێت...هه‌روەك چۆن له به‌ریتانیادا ڕوویدا بێت.
پارێزەرانی لایه‌نی به‌رامبه‌ریش دەڵێن به‌كارهێنانی یاساكانی به‌ریتانیا به سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی له عێراقدا ڕوویانداوە شتێكی ڕاست نیه.
یه‌كێك له حاڵه‌تی كوشتنه‌كانیش، كوشتنی كارمه‌ندی هۆتێلێكه كه پاش دەستگیر كردنی له لایه‌ن سه‌ربازە به‌ریتانیه‌كانه‌وە له مانگی نۆی ساڵی ڕابووردوو له به‌سرە كوژراوە. خێزانه‌كه‌ی دەڵێن ته‌رمی ئه‌و كارمه‌ندە شوێنی ئازاردان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی پێوە دیار بووە.