Accessibility links

وەزیری په‌روەردەی عێراق دەڵێت سیسته‌می په‌روەردەی ووڵاته‌كه‌ ئه‌وەندە خراپ بووە، ئه‌و بڕوا ناكات چاكسازی زۆری تێدا پێبكرێت - 2004-07-26


وەزیری په‌روەردەی عێراق دەڵێت سیسته‌می په‌روەردەی ووڵاته‌كه‌ ئه‌وەندە خراپ بووە و پڕ له‌ كاری فڕوفێڵیه‌ ئه‌و بڕوا ناكات چاكسازی زۆری تێدا پێبكرێت.

به‌ڕێز سامی ئه‌لموزەفه‌ر به‌ دەنگی ئه‌مریكای گوت ئه‌و فڕوفێڵ و خراپكارییانه‌ له‌ هه‌موو پله‌كانی سیسته‌می په‌روەردەدا هه‌یه‌.

نمونه‌كانی وەزیری په‌روەردەش ئه‌مانه‌ بوون: قوتابیان و دایك و باوكان پارە به‌ مامۆستاكان دەدەن بۆ دەستكه‌وتنی ئه‌و نمرانه‌ی دەیانه‌وێت و مامۆستاكان پارە به‌ لێپرسراوانیان دەدەن بۆ ئه‌وەی به‌رژەوەندی خۆیان بپارێزن و لێپرسراوانیشیان پارەدەدەن به‌ كاربه‌دەستان بۆ ئه‌وەی پێشبكه‌ون.

XS
SM
MD
LG