ته‌له‌فزیۆنی عه‌رەبی ئه‌لجه‌زیرە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه توڕەیی خۆی دەربڕی سه‌بارەت به ڕەخنهكانی حكومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر شێوەی بڵاوكردنه‌وەی دەنگ و باسه‌كانیان. لێپرسراوانی ئه‌و چه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه دەڵێت ههڕەشهكانی حكومه‌تی عێراق بۆ دەركردنی ڕۆژنامه‌وانانیان له عێراق رەت كردەوە.
له ڕاگه‌یاندنێكدا ئه‌لجه‌زیرە گوتویه‌تی هیوادارە حكومه‌تی عێراقی هه‌نگاو بنێت بۆ هه‌ڵگرتنی مه‌رجه‌كانی سنوردار كردنی بڵاوكردنه‌وەی دەنگ و باسه‌كان و نه‌ك تهگهرەی تر له بهردامیاندا دابنێن.
له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشیار زێباری گوتی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیرە دەنگ و باسه‌كانی به شێوەیه‌كی یه‌ك لایه‌نانه بڵاودەكاتهوە. هه‌روەهاش ڕەخنهی له چه‌ندین كه‌ناڵی تری عه‌رەبی گرت و گوتی ڕۆڵێكی هاندانی توند و تیژی له عێراقدا دەبینن.