فڕێنه‌رانی ئه‌و حه‌وت شۆفێرە بیانیه‌ی كه له عێراقدا فڕاندبوویانن كاسێتێكی ڤیدیۆیی نوێیان بڵاوكردۆته‌وە و تیایدا دوا مۆڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان درێژ دەكه‌نه‌وە.
له دوایترین كاسێتی ڤیدیۆیی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ڕانه‌گه‌یه‌ندراوە كه تاوەكو كه‌ی ئه‌و دوا مۆڵه‌ته درێژكراوەته‌وە، ئه‌مه له كاتێكدا كه دانوساندن له‌وبارەیه‌وە هه‌ر به‌ردەوامه. به‌ڵام له په‌یامه‌كه‌یاندا جارێكی تر داوای كشانه‌وە له‌و كۆمپانیایه كوەیتیه دەكه‌ن كه ئه‌و شۆفێرانه له عێراق كاریان بۆ كردووە. ئه‌وەبوو له دوا په‌یامی ڕابووردوویاندا، ڕۆژی دووشه‌ممه دوا مۆڵه‌ت بوو كه بۆ كوشتنی ئه‌و بارمته گیراوانه دانرابوو، ئه‌گه‌ر نا هه‌موو سێ ڕۆژ جارێك یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵه گیراوە دەكوژن.
له هه‌مان كاتدا، گروپێكی چه‌كداری تر كاسێتێكی ڤیدیۆییان بڵاوكردۆته‌وە و دەڵێن دوو ووڵاتی پاكستانی ی شۆفێرێكی عێراقیان وەك بارمته دەستگیر كردووە. ئه‌و گروپه هه‌ڕەشه‌ی كوشتنی ئه‌و دوو پاكستانییه‌یان كردووە كه له ڕۆژی هه‌ینیدا ئیسلام ئاباد دیارنه‌مانیانی ڕاگه‌یاندبوو.