ڕووسیا دەڵێت هیچ جۆرە پلانێكیان نیه بۆ ناردنی هێزی ئاشتیخوازانه‌ی ووڵاته‌كه‌یان بۆ عێراق، سه‌رباری داواكردنه‌كه‌ی به‌غدا بۆ ناردنی هێزی ڕووسی بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری مرۆییانه. هه‌رچه‌ندێكیشه، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرجی لاڤرۆڤ گوتویه‌تی ئێمه نیازمان هه‌یه یارمه‌تی ئابوری و سیاسی عێراق بدەین.
هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی حكومه‌تی كاتی عێراق كه ئێستاكه له مۆسكۆیه داوای هێزی ئاشتیخوازانه‌ی له ڕووسیا كردووە.
له هه‌مان كاتدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د كۆبۆته‌وە. له ماوەی ئه‌و كۆبوونه‌وەیه‌دا هه‌ردوو سهركدە باسیان له گرنگی پاراستنی ئاسایشی سنوری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو ووڵات كرد تاوەكو ڕێگه له یاخیبوان و تیرۆرستان بگیرێت بێنه ناو عێراقه‌وە.
هه‌ردوولا باسیان له وەگهڕخستنهوەی په‌یوەندی یپلۆماتی ڕەسمی نێوانیان كرد، ئه‌وەبوو له ماوەی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران‌دا له ساڵانی 1980 كاندا به‌هۆی پشتگیریان له ئێران، په‌یوەندی نێوان عێراق سوریا تێكچوو بوو.