Accessibility links

سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی گه‌یشته‌ سوریا تاوەكو له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی ئه‌وێدا كۆببێته‌وە - 2004-07-23


سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی گه‌یشته‌ سوریا ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌و گه‌شته‌ی كه‌ به‌ ئامانجی دەستكه‌وتنی پشتگیری له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست ئه‌نجامی دەدات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌ڕێز عه‌للاوی پاش گه‌یشتنی بۆ‌ دیمه‌شق بانگه‌شه‌ی دەستپێكردنی سه‌ردەمێكی نوێی هاوكاری نێوان عێراق و سوریای كرد. هه‌روەها گوتویه‌تی ئه‌و له‌ ماوەی سه‌ردانه‌ سێ ڕۆژیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی سوری‌دا باس له‌ بابه‌تی گرنگی تری وەك ئابووری و ڕەوشی ئاسایش دەكات.

بڕیاریشه‌ به‌ڕێز عه‌للاوی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وەزیرانی سوریا موحه‌ممه‌د ئه‌لعه‌تاری و سه‌رۆك به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د كۆببێته‌وە.

.

XS
SM
MD
LG