سه‌رۆك بوش دەڵێت كۆمسیۆنی هێرشه تیرۆرستیه‌كانی یانزدەی سه‌پته‌مبه‌ری ساڵی 2001 پێشنیاری به‌جێیان كردووە دە‌ربارەی ئه‌وەی چۆن ڕێگه له روودانی هێرشی له‌وجۆرە له داهاتوودا بگیرێت.
له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، سه‌ركردەكانی ئه‌و كۆمسیۆنه ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆیان پێشكه‌شی سه‌رۆك كردووە.
هه‌رەها سه‌رۆك بوش سوپاسی به‌ڕێزان تۆم كین و لی هاملتۆن ی كردووە بۆ ئه‌و كارەی له كۆمسیۆنه‌كه‌دا جێبه‌جێیان كردووە و گوتی ئه‌و ڕاوێژ به ئه‌ندامانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌یی و كۆنگرس دەكات دە‌ربارەی ئه‌وەی چۆن به شێوەیه‌كی باشتر پاریزگاری گه‌لی ئه‌مریكا بكه‌ن.
گوتیشی ئه‌و كۆمسیۆنه و ئیمه‌ش ئه‌وە دەزانین كه هێشتا مه‌ترسی هه‌یه و دەبێت ئێمه له حكومه‌تدا ئه‌ركی سه‌ر شانمانه كه هه‌موو توانایه‌كمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ پاراستنی گه‌لی ئه‌مریكا.