Accessibility links

سه‌رۆكی ئێستای عێراق سه‌ردانی شارەكانی كوردستانی عێراق دەكات - 2004-07-21


سه‌رۆكی ئێستای عێراق غازی عه‌جیل ئه‌لیاوەر سه‌ركردە كوردەكانی دڵنیا كردۆته‌وە له‌وەی كه‌ ئه‌و پابه‌ندە به بوونی بناغه‌یه‌كی فیدرالی بۆ ناوچه‌ كوردییه‌كانی عێراق و پاراستنی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستایان.

به‌ڕێز ئه‌لیاوەر له‌ ماوەی سه‌ردانێكدا بۆ كوردستانی عێراق ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو كه‌ له‌ هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین له‌ لایه‌ن به‌ڕێز مه‌سعود بازرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وە پێشوازی لێكرا.

سه‌بارەت به‌و كۆنفرانسه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌ی له‌ هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین به‌ستویه‌تی، په‌یامنێرمان عومه‌ر فه‌رهادی له‌ شاری هه‌ولێرەوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG