له ئه‌نجامی ئه‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیل له عیراق به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران. له به‌غدا، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژ كرا‌و له‌سه‌ر رێگای كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی وه‌زیری دادی عیراقی مالیك دوحان ئه‌لحه‌سه‌ن ته‌قیه وه. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار كه‌س كوژران، كه هه‌موویان پاسه‌وانانی ئه‌لحه‌سه‌ن بوون. ووته‌بێژێك ووتی كه وه‌زیری دادی عیراقی هیچ زیانی پێنه‌گه‌یشتووه. له‌لایه‌كی تره‌وه، دانیشتوانی شارۆچكه‌ی مه‌حمودیه ده‌ڵێن كه‌وا ئۆتۆمبیلێك له به‌رده‌م نوسینگه‌كانی پاسه‌وانی نیشتیمانی عیراقی له‌و شارۆچكه‌یه، كه ده‌كه‌وێته باشووری به‌غدا، ته‌قیه‌وه. به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كه‌س له‌م هێرشه‌دا كوژران و بیست و پێنج كه‌س بریندار بوون. شایه‌نی باسه كه رۆژی هه‌ینی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیڵیك له پایته‌ختی عیراق سه‌ربازێكی ئه‌مریكی بریندار بوو.