Accessibility links

یاخیبوان له‌ عێراق دەڵێن هه‌ر به‌ چوونه‌ دەرەوەی دوا سه‌ربازی فلیپینی، ئه‌وان ئه‌و ووڵاتیه‌ فلیپینیه‌ به‌ بارمته‌ گیراوە ئازاد دەكه‌ن - 2004-07-15


ئه‌و یاخیبوانه‌ی ووڵاتی به‌ بارمته‌ گیراوی فلیپینیان له‌ عێراقدا دەستگیر كردووە، دەڵێن هه‌ر به‌ چوونه‌ دەرەوەی دوا سه‌ربازی فلیپینی له‌ عێراق ئه‌وان ئه‌و ووڵاتیه‌ فلیپینیه‌ ئازاد دەكه‌ن.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش له‌ ڕێگه‌ی كاسێتێكی ڤیدیۆیی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیرەوە بڵاوكرایه‌وە و له‌و كاسێته‌دا ئه‌و شۆفێرە فلیپینیه‌ سوپاسی حكومه‌تی مانێلا دەكات كه‌وا داخوازییه‌كانی یاخبوانیان جێبه‌جێ كردوو دەڵێت ئه‌و به‌ زووترین كات دەگه‌ڕێته‌وە ووڵات.

جێی باسه‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابووردوودا، به‌رێز ئه‌نێلۆ دی لا كروز فڕێندراو هه‌ڕەشه‌ی سه‌ربڕینی كرابوو ئه‌گه‌ر هاتوو مانێلا سه‌ربازەكانی له‌ عێراق نه‌كشێنێته‌وە. مانێلاش له‌ پێش مانگی هه‌شتی دیاریكراو بۆ كشانه‌وەی هێزەكانیان،‌ عێراق جێدەهێڵن.

له‌ هه‌مان كاتدا، چارەنووسی به‌ بارمته‌ گیراوەكانی بولگاریا و میسر دیار نیه‌.

XS
SM
MD
LG