Accessibility links

سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی گشتی ئاشكرا كرد - 2004-07-15


له‌ ئه‌نجام به‌رزبوونه‌وەی ڕادەی توندوتیژیه‌كان له‌ عێراقدا، سه‌رۆك وەزیر ئه‌یاد عه‌للاوی دامه‌زراندنی هێزێكی ئاسایشی تایبه‌تی نوێی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ كارەكانیاندا تیشك دەخه‌نه‌ سه‌ر به‌ گژداچوونه‌وەی تیرۆرزم.

به‌ڕێز عه‌للاوی بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات قسه‌ی كردوو گوتی هێزەكانی ئاسایش له‌م ماوەیه‌ی دوایدا ژمارەیه‌ك له‌ چالاكیگێڕانی ئه‌لقاعدە و ئه‌ندامانی باڵای سه‌ر به‌و ڕێكخراوەیان دەستگیر كردووە كه‌ پلانیان بۆ هێرشه‌كان داناوە. سه‌رۆك وەزیر گوتیشی ملیۆنه‌ها دۆلار خراوەته‌ گه‌ڕ به‌ مه‌به‌ستی نه‌مانی توندوتیژی له‌ عێراقدا.

به‌ڕێز عه‌للاوی له‌ درێژەی قسه‌كانیدا گوتی له‌ ئایندەیه‌كی نزیكدا سه‌ردانی ووڵاته‌ عه‌رەبیه‌كانی دراوسێی و نزیكی عێراق دەكات به‌ مه‌به‌ستی باشتر كردنی بارودۆخی ئاسیش له‌ سنورەكانی چواردەوری عێراقدا.

XS
SM
MD
LG