ئه‌م ووتارە بیروڕای حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكایه:
گرتنی بارمته‌كان و سه‌ربڕینیان بۆته هۆی ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره له ناو خه‌ڵكی عێراق دا. هه‌روه‌ك ڕێبه‌رێكی ئاینی له به‌غدا (ڕیاز حوسێن) ده‌ڵێت ئه‌و كرده‌وانه شتێكی ناڕه‌وایه له ناو یاسای ئیسلام دا. (علی هاشم) كه دوكانێكی پێڵاوی هه‌یه له به‌غدا ده‌ڵێت گرتنی بارمته و سه‌ربڕینیان له داب‌و نه‌ریتی ئێمه‌دا نیه . داب‌و نه‌ریتی ئێمه ئه‌وه‌یه ڕێز له میوانان ده‌گرین و ده‌ڵێت ئه‌م كرده‌وانه زیان به ناوی گه‌لی عێراق ده‌گه‌یێنێت.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت تیرۆرستان له عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و حكومه‌ته ئازاد تێك بده‌ن و بترسێنن، تیرۆرستان سته‌مكار و زۆردارن به‌ڵام ئه‌وان هه‌رگیز سه‌رناكه‌ون. نزیكه‌ی نیوه‌ی جیهانی موسوڵمان له ژێر حكومڕانی دیموكراسی و ده‌ستوری دا ده‌ژین، له ئه‌ندەنوسیاوه بگره تاو‌ەكو ده‌گاته ڕۆژئاوای ئه‌مریكا، له ئه‌وروپاوه بگره تاو‌ەكو ئه‌مریكای باكور و بیروڕای دیموكراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش شتێكی زۆر گرنگ و به ده‌سه‌ڵاته.
به پێی وه‌رگرتنی ڕای گشتی له ووڵاتانی عه‌ره‌بدا، وا دەردەكه‌وێت كه پشتیوانیه‌كی فراوان بۆ ئه‌و جۆرە حكومه‌تانه هه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌له‌كه‌ی دەكات و ئازادی سیاسه‌تی هه‌یه. هه‌ر وه‌ك ئێمه له كوێت و قه‌ته‌ر و به‌حرێن و یه‌مه‌ن و ئوردن و مغرب ده‌یبینین. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش دەڵێت پێویسته ڕێبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بزانن ڕووداوەكان به‌رەو كوێ ده‌چن.
سه‌رۆك گوتیشی، هه‌ر ووڵاتێك كه توند‌و تیژی و توند ڕه‌وی له ناودابێت ته‌نها زیان به خۆیان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رەو پاشه‌ڕۆژێكی خراپتریان دەبات. ده‌بێت گه‌لی ئه‌و ووڵاته‌ش دژی ئه‌و كرده‌وانه بن و له ناویان به‌رن و له جیاتی ئه‌وه ئومێدێك په‌یدا بكه‌ن كه ئه‌ویش ئومێدی ئازادیه.
حكومه‌تی كاتی عێراق ئێستاكه به‌رپرسیاری كاروباری ووڵاته‌كه‌یه‌تی و سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت عێراقیه‌كان به‌رده‌وام به‌رەوپێش و به‌رەو كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد دەڕۆن. هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا ڕێگه به دز و مرۆڤ كوژان ناده‌ن ڕێگا له دیموكراسی عێراق بگرن.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌م ووتارە كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.