هێڕشبه‌ران له عێراق، فه‌رمانداری شاری موسڵ ئوسامه یوسف و دوو پاسه‌وانی تایبه‌تیان كوشتووە له كاتێدا كه كاروانه‌كه‌یان به‌رەو به‌غدا به‌ڕێوە چووە.
له لایه‌كی ترەوە، ماڵپه‌رێكی كۆمه‌ڵه ئیسلامیه توندڕەوەكان به ناوی زەرقاویه‌وە په‌یامێكیان بڵاوكردۆته‌وە و تیایدا هه‌ڕەشه له ژیانی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق دەكه‌ن.
هه‌روەها له په‌یامه‌كه‌شدا گوتویانه به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌للاوی پێشتر له هێرشێكی به مووشه‌ك به مه‌به‌ستی كوشتنی ڕزگاری بووە، به‌ڵام له داهاتوودا به‌و شێوەیه به‌ختی نابێت.