بولگاریا ده‌ڵێت ئه‌وان هێزه‌كانیان له عێراق‌دا ناكشێننه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وەی میلیشیاكانی عێراق ووڵاتیه‌كی به بارمته گیراوی سه‌ر به ووڵاته‌كه‌یان سه‌ربڕیوە.
به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌تی بولگاری گوتویه‌تی ده‌بێت بولگاریا له یارمه‌تیدانی ئاوه‌دان كردنه‌وه و سه‌قامگیر كردنی بارودۆخ و به‌ده‌ست هێنانی دیموكراسی له عێراق‌دا به‌ردەوام بێت. جێی ئاماژە پێكردنه، نزیكه‌ی 500 سه‌ربازی بولگاری له عێراق‌دا هه‌یه.
ملیشیاكانی عێراق له رۆژی سێ شه‌ممه‌دا بارمته‌یه‌كی بولگارییان كوشت. به پێی ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كانیش ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كدارە هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی كه‌سانی تریشیان له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كردووە ئه‌گه‌ر هاتوو هێزی هاوپه‌یمانانی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا, گیراوه عێراقیه‌كان ئازاد نه‌كه‌ن.
تا ئێستاش چاره‌نوسی به بارمته گیراوه‌كه‌ی فلپین نا دیاره و مانیلا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه پلانی هه‌یه بۆ ئه‌وەی هێزه‌كانی (كه ده‌سته‌یه‌كی بچوكن) له عێراق به‌ر له كاتی دیاری كرا‌و بكشێنێته‌وه هه‌روه‌كو ڕفێنه‌ره‌كان داوایان كردبوو.