Accessibility links

دیپلۆماتێكی ئه‌مریكی و جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ كوردستانی عێراق كۆبوونه‌ته‌وە - 2004-07-13


له‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا، به‌ڕێخ جاك بلاكمان ی قونسوڵی ئه‌مریكی له‌ شاری كه‌ركوك سه‌ردانی شارۆچكه‌ی قه‌ڵاچوالانی كردووە و له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دا كۆبۆته‌وە. تاڵه‌بانی له‌ ماوەی ئه‌و كۆبوونه‌وەیه‌دا باسی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا و مه‌سه‌له‌ی شاری كه‌ركوك كردووە.

له‌م بارەیه‌وە، له‌تیف نێروەیی په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا له‌ شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین. بۆ گویگرتن له‌ ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG