Accessibility links

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ڕیتانی تۆنی بلێر و كاربه‌ده‌ستانی باڵای تری حكومه‌ته‌كه‌ی كۆپیه‌كی پێشكات و دوورو درێژی زانیاریه‌كانی به‌ریتانیای پێش شه‌ڕیان به ده‌ست گه‌یشتوه - 2004-07-13


سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ڕیتانی تۆنی بلێر و كاربه‌ده‌ستانی باڵای تری حكومه‌ته‌كه‌ی كۆپیه‌كی پێشكات و دوورو درێژی زانیاریه‌كانی به‌ریتانیای پێش شه‌ڕیان به ده‌ست گه‌یشتوه.

وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به‌ڕێز بلێر به‌ سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا بچێته‌وە كه له سه‌ر بناغه‌ی 6 مانگ لێكۆڵینه‌وه ئاماده كراون و بڕیارە له‌ ڕۆژی چوار شه‌ممه‌دا بڵاوبكرێنه‌وە.

ڕێبه‌ری به‌ریتانی ووتویه‌تی ئه‌و له چۆنایه‌تی ئه‌و ڕاپۆرته دڵنیایه ‌و به‌رگری له‌ بڕیاڕی چوونه شه‌ڕی دژ به عێراق كردووه . شیكه‌ره‌وان پێشبینی ‌ده‌كه‌ن، ڕاپۆرته‌كه ڕه‌خنه له چۆنێتی ‌به‌كارهێنانی زانیاریه‌كان له‌ لایه‌ن حكومه‌تی به‌ڕیتانیه‌وە بگرێ.

XS
SM
MD
LG