پاسه‌وانانی نیشتمانی عێراق و هێزی هاوپه‌یمانان مه‌كته‌بی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان له شاری كه‌لار پشكنیوە بێ ئه‌وەی هیچ جۆرە مۆڵه‌تێك وەربگرن.
له لایه‌كی ترەوە، هه‌ردوو هێزی عێراقی و هاوپه‌یمانان چوونه‌ته سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری خانه‌قین و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندەیان بێ چه‌ك كردووە.
جێی باسه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئیدارەی سلێمانی هیچ ڕوونكردنه‌وەیه‌كیان له‌م بارەیه‌وە نه‌داوە.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا له‌تیف نیروەیی له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.