سه‌رۆكی عێراقی غازی ئه‌لیاوەر دەڵێت حكومه‌تی كاتی له ئایندەیه‌كی نزیكدا بڕیاری لێبووردنی گشتی بۆ ئه‌و یاخیبوانه دەردەكات كه له دژی هێزی هاوپه‌یمانانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا شه‌ڕیان دەكرد و ئێستاكه ڕازین به‌وەی چه‌ك دابنێن.
به‌ڕێز ئه‌لیاوەر به ڕۆژنامه‌ی London's Financial Times ی گوت كه ئه‌و لێبووردنه گشتیه له‌م هه‌فته‌یه‌دا دەردەچێت، به‌ڵام ئه‌و بڕیارە پیاو كوژان و دەستدرێژیكه‌ران و فڕێنه‌ران ناگرێته‌وە.
له به‌رەو پێشچوونێكی تردا، خێزانی ووڵاتی فلپینی فڕێندراو ئه‌نێلۆ دی لاكروز له ئوردنه و چاوەڕێ دەكرێت په‌یامێك بۆ یاخیبوانی عێراقی بنێرێت تاوەكو هاوسه‌رەكه‌ی ئازاد بكه‌ن.
فڕێنه‌رانی به‌ڕێز دی لاكروز له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا هه‌ڕەشه‌ی كوشتن‌یان كردبوو، ئه‌گه‌ر هاتوو مانێلا تاوەكو بیستی مانگی حه‌وت هێزە له‌شكریه بچووكه‌كه‌ی له عێراق نه‌كشێنێته‌وە. دیپلۆماتێكی فلیپینی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گوتویه‌تی ئه‌و دوامۆڵه‌ته بۆ 48 سه‌عات پاشخراوە.