Accessibility links

هه‌له‌و واشنتۆن  09/07/2004 - 2004-07-10


هه‌ر له‌ ڕۆژانی سه‌رەتاوە و باسكردنی لێدانی عێراق و گۆڕانكاری كردن له‌و ووڵاته‌دا، له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هاوكێشه‌ سیاسی و له‌شكریانه‌ی بۆ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ له‌ عێراقدا دادەنران یان هیتریش كه‌ دادەنرێن هه‌میشه‌ هاوبه‌شێكی سه‌رەكی تیادایه‌ و پێی دەڵێن ووڵاتانی دراوسێی عێراق.

ئێران، توركیا، سوریا، شانشینی ئوردون، شانشینی عه‌رەبستانی سعودیه ‌و كوێت، شه‌ش ووڵاتن دراوسێی ڕاسته‌وخۆی عێراقن. هه‌ریه‌كه‌شیان به‌ پێی به‌رژەوەندی تایبه‌تی خۆیان به‌ جۆرێك یان به‌ جۆرێكی تر له‌ عێراق دەڕوانن.

پێكهێنانی قه‌وارەیه‌كی فیدرالی له‌ عێراقدا سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كانی دیموكراتیزە كردنی عێراقه‌. ڕوانینی ئه‌وەی عێراق هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ له‌ گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستی فراواندا، چ مانا و لێكدانه‌وەیه‌كی هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ووڵاتانی دراوسێی عێراقه‌وە؟

ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕەوایه‌تی كردنی پێشووی عێراق و حكومه‌تی كاتی ئێستای عێراقیش نایانه‌وێت هیچ یه‌كێ له‌و شه‌ش ووڵاته‌ی دراوسێیان به‌ ناردنی هێزی سه‌ربازی وەك هاوبه‌شی كردن له‌ هێزی فرە نه‌ته‌وەییدا به‌شداری بن؟

تا له‌م ڕوانگانه‌وە بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ژمارەیه‌ك پرسیار دەوروژێت له‌وانه‌- ئایا بێ متمانه‌یی عێراقه‌ به‌رامبه‌ر به دراوسێكانی؟ ئایا ووڵاتانی دراوسێی عێراق به‌ چ چاوێك له‌م ووڵاته‌ دەڕوانن؟ له‌ سه‌رو هه‌مووشیانه‌وە ڕۆڵی ووڵاتانی دراوسێی عێراق له‌ باشتركردن یان له‌ خراپ كردنی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراقێكی زەنگین به‌ نه‌وتی ژێر خانی داڕماو چۆن دەبێت؟

بۆ وەڵامدانه‌وەی ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسیاری تری گوێگرانی خۆشه‌ویست، هاوكار به‌ڵێن ساڵح میوانداری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كرد و میوانه‌كه‌شی ڕۆژنامه‌وان ستران عه‌بدوڵڵایه‌.

بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی به‌رنامه‌كه‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG