له ئه‌نجامی پێكدادانێك له نێوان هێزی ما‌رینزی ئه‌مریكی و خراپكارانی عیراقی له شارۆچكه‌ی رومادی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو عیراقی كوژران. كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی رایانگه‌یاند كه گرۆپێكی خراپكاران له شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبیلی كرێ ته‌قه‌یان له مارینزه‌كان كردووه. برینداربوون وه یا كوشتنی هیچ مارینزێكی ئه‌مریكی رانه‌گه‌یاندراوه. له شارۆچكه‌ی به‌عقوبه له باكووری به‌غدا، خراپكاران ژماره‌یه‌ك كۆگای فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهولیان ته‌قانده‌وه. كاربه‌ده‌ستان رایانگه‌یاند كه‌وا یه‌ك كه‌س له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كان كوژراوه. هاوكات له شاری كه‌ركوك، كه كورده‌كان ده‌سه‌لاتێكی زۆریان لێ هه‌یه، خراپكاران هێرشیان كرده سه‌ر لوله‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی و ته‌قاندیانه‌وه. ده‌مێكی زووتر چه‌ند هێرشبه‌رێكی نه‌ناسراو هێرشتان كرده سه‌ر سینه‌مایه‌كی ئه‌و شاره‌و سوتاندیان.