Accessibility links

دادگایه‌كی جیهانی له‌ لاهای گوتویه‌تی بیناكردنی په‌رژینی ئاسایش له‌ كه‌رتی غه‌ززە له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وە كارێكی نا كانونیه‌ - 2004-07-09


دادگایه‌كی جیهانی بڕیارێكی له‌ سه‌ر بیناكردنی په‌رژینی ئاسایشی كه‌رتی غه‌ززەی داگیركراو له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وە دەركردووە و دەڵێت ئه‌وە كارێكی نا كانونیه‌. ئه‌و دادگایه‌ش داوانی له‌ نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كردووە بۆ وەستاندنی بیناكردنی ئه‌و په‌رژینه‌ هه‌نگاو بنێن.

ئه‌م دادگا جیهانیه‌ كه‌ له‌ لاهایه‌ به‌ ڕێژەی 14 به‌ یه‌ك ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌م بڕیارەیان داو گوتیان ئه‌وە سه‌رپێچی كردنه‌ له‌ یاسا نێونه‌ته‌وەییه‌كان و دەبێت هه‌ڵبوەشێنرێنه‌وە. هه‌مان دادگاش گوتی دەبێت ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ی له‌ ئه‌نجام ئه‌م پرۆژەیه‌دا ماڵ و خانوبه‌رەكانیان ڕووخێنراوە، قه‌‌رەبوو بكرێنه‌وە.

سه‌رۆك وەزیرانی فه‌له‌ستینی ئه‌حمه‌د قورەیه‌ع ئه‌و حوكمدانه‌ی ئه‌و دادگایه‌ی به‌ بڕیارێكی مێژوویی له‌قه‌ڵه‌م داو سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیه‌كان یاسر عه‌رەفات گوتویه‌تی ئه‌مه‌ سه‌ركه‌وتنێكه‌ بۆ گه‌لی فه‌له‌ستینی.

ئیسرائیلیش وەڵامی ئه‌م بڕیارەی داوەته‌وە و دەڵێت ئێمه‌ ئه‌و بڕیارە جێبه‌جێ ناكه‌نو چونكه‌ ئه‌و حوكمه‌ هیچ ڕەواییه‌كی تیاد نیه‌و و سه‌رنه‌كه‌وتووە له‌ باسكردن و ڕوونكردنه‌وەی كێشه‌ی تیرۆرزمه‌ فه‌له‌ستینیه‌كان.

XS
SM
MD
LG