سه‌ربازێكی هێزی دەریایی ئه‌مریكا كه له هه‌فته‌ی ڕابوردودا دیارنه‌مانی ڕاگه‌یه‌ندرابوو، باوەڕیش دەكرا له لایه‌ن چه‌كدارە ئیسلامیه‌كانه‌وە دەستگیر كرابێت، له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا په‌یوەندی به باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكی له به‌یرووت كرد.
واسف عه‌لی حه‌سوون ی به ڕەچه‌ڵه‌ك لوبنانی پاش ئه‌وەی په‌یوەندی به باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكیه‌وە كرد، ئێستاكه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكیه‌وە به‌رەو بنكه‌ی له‌شكری ئه‌مریكی له ئه‌ڵمانیا ڕەوانه كراوە. كاربه‌دەستانی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی جه‌ختیان له‌و هه‌واڵه كردەوە. له هه‌مان كاتدا، له‌شكری ئه‌مریكی له حاڵه‌تی دیارنه‌مانی به‌ڕێز حه‌سوون بۆ ماوەی 19 ڕۆژ دەكۆڵنه‌وە.
جێی باسه، به‌ڕێز حه‌سوون له 21 مانگی شه‌شدا له عێراق دیار نه‌ما و له پاشدا ته‌له‌فزیۆنێكی عه‌رەبی كاسێتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و تیایدا مارینێكی ئه‌مریكی دەم و چاو داپۆشراوی نیشاندا و هه‌ڕەشه‌ی كوشتن‌یان دەكرد. ته‌نانه‌ت له ڕاپۆرتێكی هه‌واڵدا كوشتنی ڕاگه‌یه‌ندرا و له پاشدا چه‌كداران گوتیان ئه‌و نه‌مردووە و دەژی.