سه‌ربازێكی هێزی دەریایی ئه‌مریكا كه له هه‌فته‌ی ڕابوردودا دیارنه‌مانی ڕاگه‌یه‌ندرابوو، باوەڕیش دەكرا له لایه‌ن چه‌كدارە ئیسلامیه‌كانه‌وە دەستگیر كرابێت، ئێستاكه سه‌لامه‌ته و دەژی و له باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكیه له لوبنان.
وە‌زارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا دەڵێت واسف عه‌لی حه‌سوون ی به ڕەچه‌ڵه‌ك لوبنانی په‌یوەندی به باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكی له به‌یرووت كردووە و هه‌ڵگیراوە . ئێستاكه له‌شكری ئه‌مریكی له حاڵه‌تی دیارنه‌مانه‌كه‌ی دەكۆڵنه‌وە.
جێی باسه، به‌ڕێز حه‌سوون له 21 مانگی شه‌شدا له عێراق دیار نه‌ما و له پاشدا ته‌له‌فزیۆنێكی عه‌رەبی كاسێتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و تیایدا مارینێكی ئه‌مریكی دەم و چاو داپۆشراوی نیشاندا و هه‌ڕەشه‌ی كوشتن‌یان دەكرد. ته‌نانه‌ت له ڕاپۆرتێكی هه‌واڵدا كوشتنی ڕاگه‌یه‌ندرا و له پاشدا چه‌كداران گوتیان ئه‌و نه‌مردووە و دەژی.
له هه‌مان كاتدا، له شاری ته‌ڕابلوس له لوبنان له ئه‌نجام پێكدادانێكی نێوان خزمه‌كانی حه‌سون و ئه‌و گروپه خه‌ڵكانه‌ی كه خێزانه‌كه‌یان تاوانبار كردبوو به‌وەی كه هاوكاری ئه‌مریكایان كردووە كه‌سێك گیانی له دەستداوە.