ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپای به‌هێزی توركیا ئاگاداری داوەته كوردەكانی عێراق كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گۆڕینی پێكهاته‌ی نه‌ژادی شاری كه‌ركوك له باكوری عێراق بۆی هه‌یه ئاسایشی نه‌ته‌وەیی ووڵاته‌كه‌ی بخاته مه‌ترسیه‌وە.
جێگری سه‌رۆكی ستونی گشتی سوپای توركیا ژەنهراڵ ئیلكه‌ر باشبوخ گوتویه‌تی چاوەڕێی ئه‌وە دەكات كه حكومه‌تی نوێی عێراق ڕێگه نه‌دات پێكهاته‌ی شاری كهركو بترازێت.
توركیا ههرەشهی كردەوەی له‌شكری كردووە له دژی هه‌ر هه‌وڵێكی كوردەكان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و شارە دەوڵهمهند به نه‌وته. ئه‌نكه‌رە دەترسێت كارێكی وا ببێته هۆی گهشبوونهوەی هه‌ستی جوداخوازی له‌ناو كوردەكانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا دا.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هۆشداییه گشتیه، شاندێكی توركیا سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كردووە و له‌گه‌ڵ سه‌ركردە عه‌رەب و توركومان و كوردەكانی ئه‌و شارەدا كۆبۆته‌وە. ئامانجی ئه‌و كۆبوونهوەیهش ئاشتیخوازانه‌یه و بۆ مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی توند و تیژی و ناكۆكیه له‌و شارە دەوڵهمهند به نه‌وته‌دا.
شایانی گوتنه، كه‌ركوك ژمارەیه‌كی زۆری توركومانه‌كانی لێدەژیت كه كه‌مایه‌تیه‌كی به ڕەچهڵهك توركن و له لایه‌ن حكومه‌تی ئهنكهرەوە پشتیوانیان لێدەكرێت. ماوەیه‌كه ئه‌و شارە بۆته مه‌یدانی ناكۆكی نه‌ژادی و زۆرجاریش توند و تیژی لێ ڕوودەدات.