شاندێكی بالای وەزارەتی دەرەوەی توركیا سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی فرە نه‌ته‌وەیان كردووە و له لایه‌ن پارێزگاری شارەكه و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوبردنی شارەكه‌وە پێشوازی گه‌رمیان لێكرا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندە توركیه‌ش پاش گه‌ڕانه‌وەی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی له توركیا هاتووە و پێش گه‌یشتنیان بۆ توركیاش سه‌ردانی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیان كردووە.
ئه‌م شاندە باڵایه‌ش گوتویانه ئه‌م هاتنه‌مان له‌سه‌ڕ بانگهێشتی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی بووە و مه‌به‌ستیش له هاتنه‌كه‌یان چاودێری كردنی بارودۆخی شاری كه‌ركوكی فرە نه‌ته‌وەیه.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین. بۆ گویگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.