سه‌رۆكی پێشووی چین ژیانگ زەمین بۆ جارێكی تر جه‌خت دەكاته‌وە سه‌ر ئه‌وەی كه بێژینگ له واشنتۆن نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر به‌وەی كه چه‌ك بۆ تایوان دابین دەكات.
خانم كۆندەلیزا ڕایس - ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا- له رۆژی پێنج شه‌ممه‌دا له بێیژینگ له‌گه‌ڵ به‌ڕیز ژیانگ كۆبۆوە و ئه‌ویش گوتی تایوان گرنگترین و ناسكترین كێشه‌یه كه له په‌یوەندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین دا هه‌بێت.
خانم ڕایسیش چینی دڵنیا كردەوە كه ئه‌مریكا پابه‌ندە به به‌ڵێنه‌كانی و ئه‌وان چه‌كیان به تایوان داوە تاوەكو ئه‌و دوورگه‌یه به‌رگری له خۆی بكات. خانم رایس ئه‌وەشی دووپات كردەوە كه‌وا ئه‌وان به سیاسه‌تی بوونی یه‌ك چین پاپه‌ندن.
خانم رایس له ماوەی سه‌ردانه دوو ڕۆژیه‌كه‌یدا بۆ چین كۆبوونه‌وەیه‌كی ئاست به‌رزی له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی چینی‌دا ساز دا‌و و ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو.
بۆ گوێگرتن له درێژەی ئه‌م ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.