له‌شكری ئه‌مریكی له عێراقدا دەڵێت له ئه‌نجام هێرشێكی به هاوەن بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌رەكی پاسه‌وانی نیشتمانی له شاری سامه‌را كه دەكه‌وێته باكوری به‌غداوە، 5 سه‌ربازی ئه‌مریكی و پاسه‌وانێكی عێراقی كوژراوە.
قسه‌كه‌رێكی له‌شكری ئه‌مریكی گوتی له ئه‌نجام ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا 20 كه‌س بریندار بووە. سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كانیش ته‌قه‌یان كردووە له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌و گولله هاوەنانه‌یان لێوە هه‌ڵدراوە.
له به‌غداش بۆمبێك له ناو ئۆتومبیلێكدا ته‌قیوەته‌وە و بۆته هۆی كوشتنی كاربه‌دەستێكی پێشووی سه‌ر پارتی به‌عسی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین.
له هه‌مان كاتدا، باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكی له به‌یروت دەڵێت زانیاری دەستكه‌وتووە دەربارەی ئه‌و مارینزە ئه‌مریكیه به ڕەچه‌ڵه‌ك لوبنانیه‌ی كه له عێراق به بارمته گیرابوو ئێستاكه له لوبنانه. ئه‌و باڵێۆزخانه‌یه‌ش هه‌وڵدەدات جه‌خت له‌و زانیاریه و شوێنی به‌ڕیز واسف عه‌لی حه‌سوون بكات