Accessibility links

پێكدادان له‌ نێوان هێزەكانی ئێرانی و گروپی كۆنگرەی گه‌لی سه‌ر به‌ كوردەكانی توركیا ڕوویداوە - 2004-07-07


ئێران جه‌ختی له‌و هه‌واڵه‌ كردۆته‌وە كه‌وا له ناوچه‌ سنورییه‌ شاخاوییه‌كانی نێوان ئێران و توركیادا پێكدادان له‌ نێو هێزەكانی ووڵاته‌كه‌یی و هێزە چه‌كدارە كوردەكانی توركیادا ڕوویداوە.

كاربه‌دەستانی ئێران دەڵێن هه‌ر له‌ كاتی دەستپێكردنی ئه‌و پێكدادانه‌ له‌ 28 مانگی شه‌شه‌وە، 16 سه‌ربازی ئێرانی و چوار جه‌نگاوەر كوژراوە. كاربه‌دەستانی توركیاش دەڵێن له‌شكری ئێران هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی له‌ دژی كۆمه‌ڵه‌ جه‌نگاوەری كۆنگرەی گه‌ل ئه‌نجام داوە. هه‌روەها توركیاش هه‌وڵی دامركاندنه‌وەی ئه‌م چه‌كدارە كوردانه‌ی داوە له‌وەته‌ی ‌ وەستانی كاركردن به‌ ئاگربه‌ستی پێنج ساڵه‌ی نێوان هه‌ردوو لایان ڕاگه‌یاند.

جێی باسه‌، ئێران و توركیا هه‌رگیز له‌ دژی ئۆتۆنۆمی كوردەكانی عێراق بوون له‌به‌ر بوونی مه‌ترسی بزوتنه‌وەی جوداخوازی له‌ نێو كۆمه‌ڵی كوردەكانی خۆیاندا. بریارە سه‌رۆك وەزیرانی توركیا له‌ ئایندەیه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی تاران دا كۆببێته‌وە.

XS
SM
MD
LG