سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی یاسایه‌كی نوێی ئاسایشی ئیمزا كردووە كه ڕێگه به حكومه‌تی كاتی دەدات له به گژدا چوونه‌وەی یاخیبوان و چه‌كدارە بیانیه موسوڵمانه‌كاندا دەسه‌ڵاتێكی فراوانتریان هه‌بێت.
كاربه‌دەستان دەڵێن ئه‌م یاسایه ڕێگه به حكومه‌ت دەدات هاتوچۆ قه‌دەغه بكات و خاڵێ پشكنین دابنێت و به شوێن گومانلێكراواندا بگه‌ڕێت و دەستگیریان بكات. هه‌روەها دەڵێن ئه‌و یاسایه بۆ ماوەیه‌كی كاتی كاری پێدەكریت و ته‌نها له‌و به‌شانه‌ی ووڵاته‌كه‌دا كاری پێدەكرێت كه دەزانرێت پێویسته.
دەرچوونی ئه‌م یاسایه بۆ چه‌ن جارێك دوا خرا. سه‌رچاوە سیاسیه‌كان دەڵێن حكومه‌ت هه‌وڵی داوە بۆ ووردەكارییه‌كانی ئه‌و یاسایه ڕاوێژ به كاربه‌دەسته ئه‌مریكیه‌كان بكات.