پۆلیسی عێراقی دەڵێن له ئه‌نجام ئه‌م زنجیرە هێرشه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا شه‌ش كه‌س بریندار بووە. هه‌ندێ له‌و هاوەنانه‌ش له نزیك ماڵ و بنكه‌ی سه‌رەكی پارته سیاسیه‌كه‌ی سه‌رۆك وەزیر ئه‌یاد عه‌لاوی ته‌قیوەته‌وە. هه‌روەها هه‌ندێكی تری ئه‌و موشه‌كانه‌ش به‌ر ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتووە كه له‌وێ باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكی و بریتانی لێیه.
سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كان و هێزەكانی ئاسایشی عێراقی له چه‌ند گه‌ڕەكێكی به‌غدا دا له نزیك ڕووباری دجله له‌گه‌ڵ یاخیبوان‌دا به گژ یه‌كداچوون. هێشتا له‌شكری ئه‌مریكی هێچ تێبینیه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوە نه‌داوە.