Accessibility links

له‌ ئه‌نجام ته‌قینه‌وەیه‌كدا له‌ عێراق هه‌شت كه‌س كوژراوە و 35 كه‌س بریندار بووە - 2004-07-07


پۆلیسی عێراقی و كاربه‌دەسته‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری خالس له‌ نزیك به‌عقوبه‌ دەڵین له‌ ئه‌نجام ته‌قینه‌وەیه‌كدا 8 كه‌س كوژراوە و 35 كه‌سی تر بریندار بووە.

ئه‌و بۆمبه‌ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له‌ نزیك ماڵێكدا ته‌قیوەته‌وە كه‌ پرسه‌ی دوو قوربانی تیادا گێڕاوە كه‌ له‌ ئه‌نجام هێرشێكدا له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له‌ شاری خاڵس داكوژراون.

له‌ لایه‌كی ترەوە له‌شكری ئه‌مریكی ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌ سێ مارینزی ئه‌مریكی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا كوژراوە كاتێك له‌ گه‌ڵ یاخیبواندا له‌ پارێزگای ئه‌لئه‌نبار به‌ گژیه‌كدا چوون.

هه‌ر له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا منداڵێكی عێراقی كوژراوە پاش ئه‌وەی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی داوای له‌ ئۆتۆمبیلێك كردووە كه‌ خاڵێكی پشكنیندا بوەستێت و نه‌وەستاوە.

XS
SM
MD
LG