له عێراق گروپێكی چه‌كدار هه‌ڕەشه له كوشتنی تیرۆرستی ئوردونی تاوانبار ئه‌بو موساب ئه‌لزەرقاوی دەكه‌ن كه باوەڕدەكرێت په‌یوەندی به زنجیرەیه‌ك كاری كوشتن و ته‌قینه‌وەی به‌هێز بێت كه بۆته هۆی ژێركه‌وتنی ئیسلام.
له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەیه‌كدا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدادا هه‌شت كه‌س كوژراوە ئه‌وەش هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا ڕوویدا كه تیادا پێنج ما‌رینزی ئه‌مریكی له‌ماوەی پێكدادانێكدا له‌گه‌ل یاخیبوان‌دا كوژراون.
ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه چه‌كدارییه كه به بزوتنه‌وەی ڕزگاریخواز خۆیان دەناسێنن و له شریتێكی ڤیدیۆیدا دەركه‌وتوون كه له ڕێگه‌ی چه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنیه‌وە بڵاوكراوەته‌وە، گوتویانه چۆن ئه‌بو موساب ئه‌لزەرقاوی دەتوانێت به ناوی ئیسلامه‌وە ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆرستیانه و سه‌ربڕینی كه‌سانی بیانی ڕەوا بكات. ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كدارەش له ڤێدیۆكه‌دا به‌ڵێنیان داوە به‌وەی ئه‌گه‌ر هاتوو زەرقاوی عێراق جێنه‌هێڵێت ئه‌وا دەیكوژن.
چاوەڕوان دەكرێت، له زوویه‌كی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، حكومه‌تی كاتی عێراق پێوانه‌ی نوێ بۆ ئاسایش ئاشكرا بكات تاوەكو به گژ یاخیبوانی ووڵاتدا بچنه‌وە.