Accessibility links

حكومه‌تی كاتی عێراقی بۆ جاری دووەم ڕاگه‌یاندنی پێوانه‌كانی به‌ گژداچوونه‌وەی یاخیبوان و چه‌كدارانی له‌ ووڵاته‌كه‌دا دواخست - 2004-07-05


حكومه‌تی كاتی عێراقی بۆ جاری دووەم ڕاگه‌یاندنی پێوانه‌كانی به‌ گژداچوونه‌وەی یاخیبوان و چه‌كدارانی له‌ ووڵاته‌كه‌دا دواخست.

پێشبینی دەكرا سه‌رۆك وەزیری عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی له‌ ڕۆژی دوو شه‌ممه‌دا پێوانه‌ توندەكانی ئاسایش ئاشكرا بكات كه‌ باوەڕدەكرێت سزای مردنیشی تیادا بێت.

تا ئێستاش ڕۆژی تر بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و پێوانانه‌ دانه‌نراوە كه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وە داخراوە. ئه‌مه‌ش دوا به‌ دوای ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دەڵێن به‌ڕێز عه‌للاوی گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ ئامانجی كه‌مكردنه‌وەی هێرشی یاخیبوان بۆ سه‌ر عێراقیه‌كان و ئه‌ندامانی هێزی هاوپه‌یمانانی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بڕیارێكی لێخۆشبوون ڕابگه‌یه‌نن.

له‌ هه‌مان دەمدا، كارمه‌ندانی بیرە نه‌وته‌كانی باشوری ووڵات له‌ به‌سرە سه‌رقاڵی چاكردنه‌وەی ئه‌و بۆریه‌ نه‌وته‌ له‌ كار كه‌وتوەكانن. كاربه‌دەستانی عێراقی دەڵێن پاش هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابووردوی یاخیبوان بۆ سه‌ر بیرە نه‌وته‌كانی باشور به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت به‌ ڕادەی نیوەی جاران كه‌م بۆته‌وە.

XS
SM
MD
LG