Accessibility links

له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی باكوری عێراق ڕێپێوانێكی گه‌ورە بۆ پشتگیریكردن له‌ دادگایی كردنی سه‌دام و 11 كاربه‌دەستی تری ڕژێمی پێشوو ساز كراوە - 2004-07-05


له‌ ڕۆژی دوو شه‌ممه‌دا به‌ ئامادە بوونی سێ په‌رله‌مانتاری كوردستان و قائمقامی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارە و پشتگیریان له‌ دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ینو پیاوەكانی سه‌ر به‌ ڕژێمه‌كه‌یان كرد و داوای جێبه‌جێ كردنی حوكمی له‌ سێدارەدانیان به‌سه‌ردا كردن.

خۆپیشاندەران سه‌رەتای ڕێپێوانه‌كه‌یان له‌ به‌ردەم په‌یكه‌ری عومه‌ری خاوەرەوە دەست پێكرد و دواتر به‌رەو گۆڕەپانی شه‌هیدان به‌رێكه‌وتن تا له‌وێ به‌ كه‌س و كارەكانیان بڵێن دڵتان شاد بێت ئه‌وا سه‌دام و عه‌لی كیمیاوی دادگایی دەكرێن.

له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی له‌ شاری كه‌ركوكی باكوری عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG