كاربه‌دەستانی توركیا دەڵێن بڕیارە هه‌موو ئه‌و هێزە ئاشتیخوازانه بكشێنه‌وە كه هه‌ر له ساڵی 1997 ەوە چوونه‌ته ناوچه‌كانی باكوری عێراق به مه‌بستی نه‌هێشتنی ڕوودانی پێكدادان له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی سه‌رەكی كوردیدا .
كاربه‌دەستانی توركی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا گوتیان ئه‌و هێزە ئاشتیخوازانه به‌هۆی ته‌واو بوونی كارەكانیان ئه‌و ناوچانه جێدەهێڵن. له ماوەی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا نزیكه‌ی دەیان هێزی ئاشتیخواز له‌و ناوچانه‌دا بڵاوكرابوونه‌وە.
ئه‌و هێزە ئاشتیخوازانه‌ی توركیاش له ساڵی 1997 ەوە وەك به‌شێك له ڕێكه‌وتنامه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوو گروپی سه‌رەكی كوردی (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) له ناوچه‌كانی باكوری عێراق دا بڵاوكرابوونه‌وە.
ئه‌و دوو لایه‌نه كوردیه سه‌رەكیه‌ش كه پشتگیری شه‌ڕی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكایان له عێراقدا كرد په‌یوەندی نێوانیان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌رەو پێش چووە.
جێی باسه، توركیا چه‌ندەها هه‌زار سه‌ربازی تریشی له باكوری عێراقدا بڵاوكردۆته‌وە به مه‌به‌ستی به‌دواكه‌وتنی جه‌نگاوەرە كوردەكان كه بۆ ماوەی 15 ساڵه له باشوری توركیا هه‌وڵ بۆ جیابوونه‌وە دەدەن.