حكومه‌تی نوێی عێراقی بیر له ڕاگه‌یاندنی لێخۆشبوونی گشتی بۆ ملیشیاكان و یاخیبوان دەكاته‌وە، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م هه‌نگاوە یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وەی هێرشه ڕۆژانه‌ییه‌كان بدات كه له دژی عێراقیه‌كان و هێزەكانی هاوپه‌یمانان به ئه‌نجام دەگه‌یه‌نرێن.
له هه‌مان كاتدا، پۆلیسی عێراقی ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌وا كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی گروپێكی تیرۆرستی گومانلێكراوی سه‌ر به ئه‌لقاعدەیان دەستگیر كردووە.
له ماوەی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی هێزەكانی ئه‌مریكا و پۆلیسی عێراقیدا ڕاگه‌یه‌ندراوە كه شه‌ش ئه‌ندامی گومانلێكراوی سه‌ر به گروپی ئه‌نسار ئه‌لئیسلام دەستگیر كراوە كه باوەڕدەكرێت په‌یوەندیان به تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعدەوە هه‌بێت. ئه‌م كۆمه‌ڵه كه‌سه‌ش له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له شاری كه‌ركوك له باكوری عێراق گیراون.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه هات كه هێزەكانی عێراقی و ئه‌مریكی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمب و چوار ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراویان له باشوری عێراق دۆزیوەته‌وە. دوا به دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش 30 كه‌س دەستگیر كراوە.
حكومه‌تی نوێی عێراقیش هۆی زیاد بوونی ئه‌م یاخیبوانه دەگه‌ڕێنێته‌وە بۆ نه‌مانی ئیش و كار و له ئه‌نجامدا ئه‌و جۆرە كه‌سانه چه‌كیان هه‌ڵگرتووە یاخود به‌شێك بوون له له‌شكری عێراقی و دوای هه‌ڵوەشاندنه‌وەی ئه‌و له‌شكرە بێكار ماونه‌ته‌وە. پلانی حكومه‌تی عێراقیش بۆ دەرچوونی بڕیارێكی لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه به مه‌بستی كه‌مكردنه‌وە هێرشه‌كانه‌و له به‌رامبه‌ردا كار بۆ ئه‌و كه‌سانه په‌یدا دەكات كه چه‌كه‌كانیان دەدەنه‌وە دەست حكومه‌ت و به‌ڵێن دەدەن كه جارێكی تر كاری وەها جێبه‌جێناكه‌نه‌وە.