سه‌دام حوسه‌ین له به‌ردەم دادگایه‌كی عێراقیدا ڕاوەستا تاوەكو ڕووبه‌رووی تاوانه‌كانی جینۆساید و دژ به مرۆڤایه‌تی 24 ساڵه‌ی حوكمڕانی ببێته‌وە.
دەسته‌یه‌كی دادوەری رەسمی و په‌یامنێران دەڵێن سه‌دام له ماوەی ئامادەبوونیدا و له كاتی خوێندنه‌وەی تاوانی داگیركردنی كوێت دا، به‌رگری له‌و داگیركردنه كردووە و ڕازی نه‌بووە به ئیمزا كردنی هیچ جۆرە به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ڕەسمی كه تاوانه‌كانی تیادا لیست كراوە.
سه‌دام و یانزدە كاربه‌دەستی تری باڵای پێشوو به جودایی له به‌ردەم دەسته‌ی باڵای دادگادا ڕادەوەستن تاوەكو گوێیان له‌و گوناهباریانه بێت كه ئه‌نجامیان داوە.
ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی دادگایی كردنه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه له ژێر ئاسایشێكی زۆر توندا به‌ڕێ كرا و شوێنی دادگاكه‌ش له نزیكه‌وە پاسه‌وانی دەكرێت و زانیاری له‌سه‌ر ئاشكرا نه‌كراوە. به‌ڵام ڕووداوەكان و پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه به ڤیدیۆ گیراوە تاوەكو له كاتێكی ئایندەدا بڵاوبكرێنه‌وە.