له دوای زیاتر له دە ساڵ، ئه‌مریكا و عێراق جارێكی تر په‌یوەندی دیپلۆماتی نێوانیان دادەمه‌زرێننه‌وە. ئه‌مه‌ش دوا به دوای گواستنه‌وەی سه‌روەری بۆ عێراقیه‌كان به شێوەیه‌كی چاوەڕوان نه‌كراو.
باڵێۆزی ئه‌مریكی جۆن نیگرۆپۆنتێ و باڵێۆزی ئوستورالی و دانیماركی له رۆژی سێ شه‌ممه‌دا له ماوەی ڕێورەسمێكدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ غازی ئه‌لیاوەر له به‌غدا كۆبوونه‌وە.
به‌ڕێز نیگرۆپۆنتێ گوتویه‌تی گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات له هێزی هاوپه‌یمانانه‌وە بۆ حكومه‌تی كاتی عێراقی ڕێگه بۆ په‌یوەندی دیپلۆماتی نێوان ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا و عێراق دەكاته‌وە.
جێی باسه، به ڕێز نیگرۆپۆنتێ نوێنه‌ری ئه‌مریكا بوو له نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان.