سه‌رۆك بوش له ماوەی ووتارێكیدا بۆ خوێندكارانی زانكۆ له ئسته‌نبول باسی له ریفۆرمی دیموكراتی ناوچه‌كه كردوو گوتی ئازادی داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاسته.
له ڕۆژێك پاش گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات بۆ حكومه‌تێكی عێراقی سه‌روەر، سه‌رۆك بوش هانی هه‌موو ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستی دا كه دیموكراتی له ناوچه‌كه‌دا بچه‌سپێنن و ئه‌گه‌ر نا بژارەكان ئاشكران.
سه‌رۆك گوتی" یه‌كێك له‌و بژارانه‌ی هه‌یه بوونی سیاسه‌تێکی دكتاتۆری زۆردار و خۆكوژ و پیاوكوژ كه ئه‌مانه‌ش دژی ئه‌و پێوانانه‌یه كه له ئیسلام و ئاینه‌كانی تردا هه‌یه. بژارەكه‌ی تریش بوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسانه كه تیایدا ژن و پیاو ئازادانه بژی و ژیانێكی باشتر بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان دابمه‌زرێنن." له درێژەی قسه‌كانیدا گوتیشی پێویسته ووڵاته‌كانی تر وەك نمونه‌ی حكومه‌تێكی دیموكرات و موسوڵمان ته‌ماشای توركیا بكه‌ن كه تێگه‌یشتن و ته‌بایی ئایینی تیادا به‌دی دەكرێت.
جێی باسه، ئه‌م ووتارە به‌شێك بوو له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش بۆ فشارخستنه سه‌ر ریفۆرم له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست دا. هه‌ندێ له ڕەخنه‌گرانی ناوچه‌كه‌ش سه‌رۆك بوشیان تاوانبار كردبوو به‌وەی كه هه‌وڵدەدات بۆچوونی خۆی له ناوچه‌كه‌دا بچه‌سپێنێت بێ ئه‌وەی هێچ رێزێكی بۆ دابونه‌ریتی ناوچه‌كه هه‌بێت.