پادشای ئوردون ئه‌م ڕووداوەی به ساتێكی مێژوویی له‌قه‌ڵه‌م دا‌و كوێتیش هیوا دەخوازێت ئه‌م هه‌نگاوە ببێته هۆی چه‌سپاندنی ئاسایش و جێگیری بارودۆخ له عێراقدا.
ئێرانیش له لای خۆیه‌وە پشتگیری له‌م گواستنهوەیه كردووە و تاران هیوا دەخوازێت به‌م شێوەیه كۆتایی به داگیركردنی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بهێنرێت.
ئه‌ڵمانیا ئه‌م گواستنهوەی دەسهڵاتهی به هه‌نگاوێكی گرنگی له‌قه‌ڵه‌م داوە و ئیتالیا گوتویه‌تی پشتگیری كردن له‌م حكومه‌ته ئازایه‌ی عێراق ئه‌ركێكی سه‌ر شانه.
ئوستورالیا و ئهندەنوسیاش هه‌ر به هه‌مان شێوە خۆشحاڵێ خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م هه‌واڵ راگه‌یاندووە.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانیش كۆفی ئه‌نان گوتویه‌تی ئه‌و به‌خێر هاتنی عێراق دەكات له گه‌ڕانه‌وەی بۆ ناو خێزانی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روەری.