له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا چوار رۆژ ماوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له عیراق، خراپكاران ده‌ستیان به شه‌پۆلێكی نوێی توند و تیژی كردووه. ڵه شاری هه‌ولێری باكووری عیراق، كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردن، له ئه نجامی ته قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك یه‌ك كه‌س كوژراو به‌لانی كه‌مه‌وه هه‌ژده كه‌س بریندار بوون. خراپكاران هه‌روه‌ها هێرشیان كرده سه‌ر نوسینگه‌كانی دوو پارتی سیاسی له شارۆچكه‌ی به‌عقوبه و له ئه‌نجام به‌لانی كه‌مه‌وه سێ كه‌س كوژران و دوو كه‌سی تریش بریندار بوون. ده‌سه‌لاتداران ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌گه‌ل هێرشبه‌رێكی خۆكوژ چونه ناو نوسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی بالای شۆرشی ئیسلامی له عیراق و نوسینگه‌كه‌یان ته‌قانده‌وه. چه‌كداران هه‌روه‌ها هێرشیان كرده سه‌ر نوسینگه‌ی پارتی سیاسی سه‌رۆك وه‌زیری كاتی ئه‌یاد عه‌لاوی. بریندار بوون یان كوژرانی هێچ كه‌سێك له‌م هێرشه رانه‌گه‌یه‌ندراوه. كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن پۆلیسی عیراقی و سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكی له‌و په‌ری ئاماده‌باشیدان له به عقوبه بۆ راوه‌ستاندنی هێرشی زێده‌تر.