یاخیبوان له عێراق زنجیرەیه‌ك هێرشیان كردۆته سه‌ر بیناكانی پۆلیس له به‌غدا و چوار شاری تردا ڕوویداوە. له ئاكامی ئه‌و زنجیرە هێرشانه‌دا 66 عێراقی كوژراوە و 250 كه‌سی تر بریندار بووە.
به‌شی زۆری قوربانیه‌كان له شاری موسڵ له باكور كه‌وتۆته‌وە كه له‌وێ كاربه‌دەستان دەڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وەی دوو ئوتومبیل له‌و شارەدا به لایه‌نی كه‌مه‌وە 44 كه‌س كوژراوە.
له ماوەی هێرشێكی تری هه‌مان شێوەدا له به‌غداو شارەكانی دەوروپشتی وەك فه‌للوجه و به‌عقوبه كۆمه‌ڵێكی كه‌سی تر كوژراوە. له شاری رومادیش یاخیبوان به رۆكێت و هاوەن هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌كانی پۆلیسی ئه‌و شارە.
دوا به دوای ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزەكانی ئه‌مریكا و یاخیبوان‌دا دەستی پێكرد و توندتینیشیان له به عقوبه ڕوویدا كه تیایدا دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراوە و حه‌وتی تریش بریندار بوو. له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ش دا فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا 225 كگم بۆمبیان هه‌ڵدا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه ژمارەیه‌كی زۆری یاخیبوانی تیادایه.
هه‌روەها له ماوەی پێكدادانێكی جودای تردا له شاری موسڵ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژراوە.