ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له توركیا روویاندا، ته‌نها له پێش چه‌ند ڕۆژێك له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ به‌شداربوون له لوتكه‌ی NATO له ئسته‌نبول هات.
كۆشكی سپی دەڵێت سه‌رۆك بوش پلانه‌كانی بۆ چوون بۆ توركیا به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌وە ڕانه‌وەستێنێت. هه‌روەها سكرتێری گشتی NATO گوتویه‌تی ئه‌و باوەڕ ومتمانه‌ی به‌رامبه‌ر به پێوانه‌كانی ئاسایشی توركیا هه‌یه، به‌ر له دەستپێكردنی لوتكه‌كه له هه‌فته‌ی داهاتوودا.
پۆلیسی توركی رادەگه‌یه‌نێت ژنێك هه‌ڵگری ئه‌و بۆمبه بووە كه له پاسێكی گشتیدا له ئێوارەی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له ئسته‌نبول ته‌قیه‌وە و بووە هۆی كوشتنی سێ كه‌س. به لایه‌نی كه‌میشه‌وە 15 كه‌س بریندار بووە
هه‌روەها بۆمبێكی بچوكتریش له هۆتێلێكی شاری ئه‌نكه‌رە ته‌قیه‌وە و بووە هۆی بریندار بوونی سێ كه‌سی تر.