ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كۆڵن پاوەڵ ی وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێورەسمی سوێندخواردنی ئه‌و پۆسته‌ی له واشنتۆنی پایته‌خت كرد.
باڵێۆزی نوێی ئه‌مریكی بۆ عێراق گوتی ئه‌و دەڕوات بۆ عێراق تاوەكو یارمه‌تی گه‌لی عێراقی بدات له كاتێكدا كه سه‌روەری ته‌واو بۆ گه‌لی عێراق دەگه‌ڕێنرێته‌وە.
به‌ڕێز پاوەڵیش له ماوەی ئه‌و ڕێورەسمه‌دا گوتی ئه‌مریكا سێ ئامانجی له عێراق دا هه‌یه، ئه‌وانیش یارمه‌تیدانی گه‌لی عێراق له به‌رهه‌ڵستی كردنه‌وەی تیرۆرستان و ئاوەدان كردنه‌وەی ئابوری ووڵات و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات.
جێی باسه، به‌ڕێز نیگرۆ پۆنتێ له یه‌كی مانگی حه‌وته‌وە دەبێته كاربه‌دەستی باڵای ئه‌مریكی له به‌غدا كاتێك كه به شێوەیه‌كی رەسمی كۆتای به داگیركردنی عێراق دەهێنرێت و سه‌روەری بۆ حكومه‌تی كاتی عێڕاقی دەگه‌ڕێنرێته‌وە.