Accessibility links

چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌رەبیه‌ ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌ میلشیاكان له‌ عێراق وو‌ڵاتیه‌كی به‌ بارمته‌ گیراوی كۆریای باشوریان سه‌ربڕیوە - 2004-06-22


ئه‌م میلیشیایانه‌ی كه‌ باوەڕدەكرێت په‌یوەندیان به‌ سه‌ركردەی تیرۆرست ئه‌بو موساب ئه‌لزەرقاویه‌وە هه‌بێت، پێشتر هه‌ڕ‌ەشه‌ی كوشتنی كم سه‌نئیڵ ی ته‌مه‌ن 33 ساڵیان دەكرد ئه‌گه‌ر هاتوو داخوازیه‌كه‌یان بۆ كشانه‌وەی سه‌ربازەكانی كۆریای باشور له‌ عێراق جێبه‌جێ نه‌كرێت و كۆریای باشور داواكه‌یانی ڕەت كردەوە.

به‌ڕێز كم وەك وەڕگێرێك له‌ عێراق كاری دەكرد و له‌ هه‌فته‌ی ڕابووردوودا له‌ شاری فه‌للوجه‌ی خۆرئاوای به‌غدا فڕێندرا و ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ چه‌كدارەی كه‌ هه‌ڕەشه‌ی كوشتنیان كردبوو كوژرا و سه‌ر بڕا.

XS
SM
MD
LG